کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بۆ ئوردن دەستپێدەكاتەوە

.

10:42 AM - 30/09/2025

سەرەتای مانگی داهاتوو هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بۆ ئوردن دەستپێدەكاتەوە و بڕیاریشە هەر بەرمیلێكی 16 دۆلار لە خوار بازاڕەوە بفرۆشرێت بەو وڵاتە.

وەزارەتی وزە و سامانە كانزاییەكانی ئوردن رایگەیاند، ساڵح خەرابشە وەزیری وزە و سامانە كانزاییەكانی ئوردن لە سەردانێكیدا بۆ عیراق لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی فیدڕاڵ كۆبووەوە و رێككەوتنێكی لێكتێگەیشتنیان ئیمزاكرد بۆ ئەوەی رۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی ئوردن بكرێت.

چەند سەرچاوەیەكیش لە كۆمپانیای نەوتی باكوور بە میدیا عیراقییەكانیان راگەیاند، رێككەوتنەكە بۆ سێ مانگ بە هەمان مەرجەكانی پێشووتر درێژ كراوەتەوە و ئەو نەوتەی هەناردەی ئوردن دەكرێت بەرهەمهێنراوی كێڵگەكانی كەركوكە و لەڕێگەی تانكەرەوە دەگوازرێتەوە بۆ پاڵاوگەی زەرقا لە ئوردن.

بڕیاریشە ئوردن تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتەكە لە ئەستۆ بگرێت، لەبەر ئەو هۆكارەش عیراق هەر بەرمیلێك بە 16 دۆلار  كەمتر لە نرخی ئاسایی بە ئوردن دەفرۆشێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە