کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریا دوادەخرێت

.

07:02 PM - 15/09/2025

هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریا، كە بڕیار بوو 15 بۆ 20ی ئەیلولی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، دوادەخرێت.

ئاژانسی هەواڵی سانا لە زاری نوار نەجمە وتەبێژی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی سوریاوە بڵاویكردەوە نەیانتوانیوە ئەو پێكهاتەیە بەتەواوی دروستبكەن، كە بەرپرسە لە ڕێكخستنی دەنگدان و قبوڵكردنی كاندیدەكانی هەڵبژاردن.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ سیستمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە سوریا تا رادەیەك ئاڵۆزە، هاووڵاتیان ناتوانن راستەوخۆ كاندیدێك بەسەر كاندیدێكی تر هەڵبژێرن.

پێشتریش لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی گەلی سوریا رایگەیاند، هەڵبژاردن لە هەر سێ پارێزگای سوەیدا، حەسەكە و رەققە دوادەخرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە