کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ تاوتوێكردنی 11 پڕۆژەیاسا كۆدەبێتەوە

.

10:40 AM - 15/09/2025


دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ،ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر 11 پڕۆژەیاسا، كە گرنگترینیان وزەی نوێبووەوە، دەسەڵاتی رێكخستنی ئەتۆمی و سێیەمین هەمواری یاسای قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانەیە، كە لە سەردەمی دەسەڵاتی بەعسدا بەشێكی جەستەیان لەدەستداوە.

راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كارنامەی كۆبوونەوەكەی  ئەمڕۆی بڵاوكردەوە كە تیادا هاتووە، یاسای رێكخستنی كاری سەندیكاكان، دوای ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم، ئامادەیە بۆ پەسەندكردن لە پەرلەمانەوە.ئاماژە بەوەشكراوە، لە دانیشتنەكەدا دەنگ لەسەر رەشنووسی هەمواری چوارەمی پرۆژەیاسای وەبەرهێنانی پیشەسازیی كەرتی تایبەت دەدرێت، جگە لەوەش دەنگ لەسەر هەمواری یەكەمی پرۆژەیاسای بەرگریی شارستانی و هەمواری سێیەمی پرۆژەیاسای خزمەتگوزاری زانكۆكان دەدرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەنجومەنەكە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای دەستەی گشتیی چاودێریكردنی تەرخانكردنی داهاتە فیدراڵییەكان دەكات، ئەمە جگە لەوەی خوێندنەوەی دووەم بۆ رەشنووسی یاسای كۆلێجی فڕۆكەوانی سوپاش دەكرێت.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە