.
10:49 PM - 15/09/2025
كاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ، لە شاری کەرکوک، سەردانی ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری کەرکوک -سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد.
لەدیدارێکدا، کە ڕەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکوک، ئامادەیبوو، باسی ھەنگاو و بەرەوپێشچوونەکانی شاری کەرکوک و ئەو دەستکەوتانەی کە لەماوەی ساڵانی رابردوو ئیدارەی نوێی شارەکە، بەدەستیھێناوە کرد.
سەرپەرشتیاری کەرکوک -سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو دیدارەدا، ئاماژەی بەوەکرد، کەرکوک لە پێشینەی کارەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و ئەو دەستکەوتانەی، کە ئیدارەی نوێی شارەکە بەدەستیھێناوە بەھەوڵ و ھیمەتی ھەموو لایەک بووە، ھەموو جوھدێکیشیان بەو ئاراستەیە، دەبێت کە خزمەتی زیاتری کەرکوکییەکان بکەن.
ھاوکات کاروان گەزنەیی، ستایشی رۆڵ و کارەکانی ئاسۆ مامەندی کرد، کە لەماوەی رابردوودا، خەمخۆرانە و ئازایانە رۆڵی کاریگەری ھەبوو لەنزیککردنەوەی پێکھاتەکانی شارەکە و دروستبوونی ئیدارەی نوێی پارێزگاکە.
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باسی لەوەشکرد، ئاشتی و پێکەوەیی و نزیکبوونەوەی زیاتری پێکھاتەکانی شارەکە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئیدارەی پارێزگاکە، دەرخەریی سیاسەتیی چەپکە گوڵەکەی یەکێتی و ھیمەتەکانی سەرۆک بافڵن، لەماوەی چەند ساڵی رابردوو، کە سەردانی بەغدای کردووە، لە کۆبوونەوەشی لەگەڵ لایەنەکان پرسی کەرکوک یەکێک بووە لەئەولەویەتی کارەکانی.
.jpeg)
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە