کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەسڕ بۆ دووەم یاری لەسەریەك لە خولی رۆشەنی سعودیە براوەبوو

.

02:33 PM - 15/09/2025

لە درێژەی یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی رۆشەنی سعودیە ، یانەی نەسڕ لە یاریگای ئەل ئەوەل پاڕكی تایبەت بە خۆی پێشوازی لە یانەی خلود كرد ، لە گێمی یەكەمدا یاریزانانی نەسڕ بە سەركردایەتی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەموو هەوڵێكی خۆیان خستە كار تۆڕی گۆڵی یانەی میوان بهەژێنن ، بەڵام سەرجەم هەوڵەكانیان بێ ئەنجام بوون و ئەو گێمەش چۆن دەستی پێ كرد هەرواش كۆتایی پێهات ، لە سەرەتای گێمی دووەمدا یاریزانانی نەسڕ فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی خلود ، تا لە دەقیقەی ٥٢ دا سادیۆ مانێی سێنیگالی سوودی لە ئەسیستێكی كینگسلی كومانی فەڕەنسی وەرگرت و توانیشی گۆڵی پێشكەوتنی یانەی خاوەن یاریگا تۆمار بكات ، دوای ئەو گۆڵەی مانێ جورجی خیسۆسی ڕاهێنەری نەسڕ دوو گۆڕانكاری ئەنجامدا و هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا ئاستێكی بەرزتر پێشكەش بكەن و لە دەقیقەی ٨١ دا گۆڵی دڵنیایی لە رێگەی ئینیگۆ مارتینێزی ئیسپانییەوە تۆمار بكەن ، هەرچەندە لە دەقیقەی ٨٩ دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یانەی خلود هەژمار كرد ، بەڵام مایزین مایۆلیدا نەیتوانی گۆڵی یەكەمی یانەكەی پێ تۆمار بكات و جیاوازی گۆڵەكان كەم بكاتەوە ، سەرەنجام یانەی نەسڕ بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی بردەوە و بە كۆكردنەوەی ٦ خاڵ گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی خولەكە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە