.
07:49 PM - 15/09/2025
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و مەسعود پزیشكیان، سەرۆكی ئێران، لە قەتەر كۆبوونەوە، لەوبارەیەوە میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، لە پەراوزێزی لوتكەی نائاسایی ئیسلامی - عەرەبی لە قەتەر، محەمەد شیاع سودانی و مەسعود پزیشكیان لە دەوحە كۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی گرنگی یەكخستنی هەڵوێستی وڵاتانی ئیسلامی سەبارەت بە پێشێلكارییەكان ئیسرائیل لە غەززە كرد.
دواتر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شانشینی سعودیە كۆبۆوە، هەردوولا تەئكیدیان لە گرنگی یەكستنی هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشهاتەكانی ناوچەكە كردەوە.
هەر لەپەراوێزی لوتكەی ئیسلامی - عەرەبی لە قەتەر، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا كۆبوونەوە و هەردولا دووپاتیانكردەوە كە دەبێت لە رێگەی یاسا نێودەوڵەتییەكانەوە سنوورێك بۆ پێشێلكارییەكانی ئیسرائیل دابنرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە