.
11:15 AM - 15/09/2025
لەسەر بودجەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، دەرمانی نەخۆشیی تایبەت بەو نەخۆشانەی کە چاندنی گورچیلە و جگەریان کردووە، کڕدراوە.
کاروان محەمەد، بەڕێوبەری سەنتەری گورچیلەی دەستکردی کەلار بەگەلی کوردستانی ڕاگەیاند: چارەسەرەکان بۆ ٦ مانگی ئەو نەخۆشانە لەسەر بودجەی بەڕێوبەرایەتیمان دابینکراوە کە ژمارەیان ٢٠٠ کەسە و بەبێ بەرامبەر پێیان دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشدا نرخی دەرمانەکان لە بازاڕدا گرانن و کڕینیان لەلایەن نەخۆشەکانەوە بارگرانییەکی زۆرە، بۆیە بە بەردەوام بەپێی بودجەی بەردەستمان، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هەڵدەستێت بە کڕینی ئەو دەرمانانە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە