.
02:27 PM - 15/09/2025
لە یارییەكی ئاست بەرزی هەفتەی سێیەمی كاڵچۆ ، یانەی ئەی سی میلان لە یاریگای سان سیرۆ میواندری یانەی بۆڵۆنیای كرد ، هەرچەندە لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی بۆلۆنیا كۆنترۆڵی یاریگایان گرتبووە دەست ، بەڵام یاریزانانی رۆسۆنێری زیاتر لە جارێك نزیك بوون لە تۆمار كردنی گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان ، بەڵام سەركەوتوو نەبوون لەو گێمەشدا بە بێ گۆڵ هەردوو یانە یاریگایان جێهێشت ، لە سەرەتای گێمی دووەمدا ماسیملیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەری میلان ریزەكانی رێكخستەوە و دوو گۆڕانكاریشی لە پێكهاتەكەیدا ئەنجامدا ، هەر بەو هۆیەشەوە یاریزانانی خاوەن یاریگا چەند هێرشێكیان خستە سەر گۆڵی یانەی بۆڵۆنیا ، تا لە دەقیقەی ٦١ دا لۆكاس مۆدریچی كرواتی بەربەستی یەكسان بوونی شكاند و گۆڵی پێشكەوتنی ئەی سی میلانی تۆمار كرد ، دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی رۆسۆنێری هەموو هەوڵێكی خۆیان خستە كار گۆڵی دڵنیایی تۆمار بكەن ، لە بەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی میوان هەوڵی هاوسەنگ كردنەوەی ئەنجامەكەیان دەدا ، بەڵام تا كۆتایی یارییەكە هەر بەو تاكە گۆڵەی مۆدریچ مایەوە ، بەوەش یانەی ئەی سی میلان دووەم بردنەوەی لەسەر یەكی لە كاڵچۆ تۆمار كرد و لە كۆكردنەوەی ٦ خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندی جێگیر بوو
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە