کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆلیسی سلێمانی: بەتۆمەتی دزینی (١٢٦) ملیۆن دینارو نزیکەی (٦٠) مسقاڵ ئاڵتوون دوو تۆمەتبار دەستگیركران

.

10:10 AM - 15/09/2025

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو ترمەتبار رادەگەیەنێت كە بڕی  (١٢٦) ملیۆن دینارو نزیکەی (٦٠) مسقاڵ ئاڵتوونیان لەهاووڵاتییەك بردبوو.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و بەتۆمەتی دزی کردن، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران.

دەشڵێت، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد کە (١٢٦) ملیۆن دینارو بڕێک دۆلاری ئەمریکی و نزیکەی ٦٠ مسقاڵ ئاڵتوونی لێ دزراوە،  مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن. هەروەها دەستگیرا بەسەر بڕێک لەپارە دزراوەکەدا.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕوو، تۆمەتباران (ب، ع، ع لەدایکبووی ١٩٩٩ - م، م، إ لەدایکبووی ٢٠٠٠ ) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادا ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە