کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چاوەڕوان دەكرێت سبەینێ ئەنجومەنی دەوڵەت تاوتوێكردنی یاسایی دۆسیەی داهاتی نانەوتیی هەرێم تەواو بكات

.

09:38 PM - 15/09/2025

چاوەڕواندەكرێت سبەینێ ئەنجومەنی دەوڵەت تاووتوێكردنی یاسایی بۆ پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێم تەواو بكات و ئەنجامەكەی تەسلیمی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بكات، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمیش دەڵێت، بەمنزیكانە كێشە و ئاستەنگەكانی بەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم چارەسەر دەكرێن.

سەرچاوەیەكی تایبەت لە شاری بەغدا بە گەلی كوردستانی راگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت سبەینێ ئەنجومەنی دەوڵەت تاووتوێكردنی یاسایی پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێم تەواو بكات و ئەنجامەكەی بەر لە كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئاراستەی ئەنجومەنەكە بكات، تالە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆو بڕیاری لەبارەوە بدرێت. ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەنجومەنی دەوڵەت بەر لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كارەكانی تەواو نەكات، ئەوا پێشبیندەكرێت لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو كارەكانی تەواو بكات و راو بۆچوونی خۆی لەو بارەوە بخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.

هاوكات، كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم بە وەكالەت باسی لەوەكردووە كە بەمنزیكانە كێشە و ئاستەنگەكانی بەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم چارەسەر دەكرێن. ئەوەش لەكاتێكدایە، یەكلایی نەكردنەوەی دۆسییەی داهاتی نانەوتی و دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، بوونەتە بەربەست لەبەردەم خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عیراقەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە