کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی، نوێنەرایەتی ئامانجە باڵاکانی خەڵکی کوردستان دەکات

.

01:39 PM - 15/09/2025


ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم نوسینگەکانی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی (ی.ن.ک) کۆبووەوە و جەختی لەئامادەییەکی گشتگیر و کاریگەری سەرجەم توانا ڕێکخراوەیی و ئۆرگانیەکان کردەوە لە سەرخستنی بەرنامەو لیستی یەکێتی، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا.

لەکۆبونەوەکەدا زیاد جەبار، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ئامادەی بوو، جێگری سەرۆک، هیوای خواست؛ هەڤاڵانی کۆمەڵە، وەک هەمیشە پەرۆشبن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکاندا و لەگەڵ بازنە و بنکەکاندا هەماهەنگیەکی بەهێزو و بەشدارییەکی کارایان هەبێت لەم وێستگە دیموکراسیەدا.

ڕفعەت عەبدوڵا، لەمیانی قسەکانیدا ڕایگەیاند؛ یەکێتی، نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی مافە دەستووری و ئامانجە باڵاکانی خەڵکی کوردستان دەکات و هەوڵ و خەباتی لە پێناو ستراتیژێکی نیشتمانی و بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکاندایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە