کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەو چەند کەسەی لە سعوودیە دەستگیر کراون بە تۆمەتی بردنی ماددەی هۆشبەر هاووڵاتی و عومڕەکاری هەرێمی کوردستان نین

.

05:31 PM - 15/09/2025

راگەیندراوێک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان بۆ ڕای گشتی

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایدەگەیەنێت کە ئەو چەند کەسەی لە سعوودیە دەستگیر کراون بە تۆمەتی بردنی ماددەی هۆشبەر هاووڵاتی و عومڕەکاری هەرێمی کوردستان نین و خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عیراقن

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان ئەوە روون دەکاتەوە کە سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە و خاوەن کۆمپانیا بەرێزەکان بەو پەرێ رێزەوە پابەندن بە رێنماییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.

هەرێمی کوردستان نە لە نزیک نە دوور پەیوەندی بەو پرسەوە نییە و بەداخەوە ئەگەر بەهەر جۆرێک ناوی پارێزگایەکی هەرێمی کوردستانیش بهێنرێت هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.

ئەو کەسانەی لە شاری مەدیینە دەستگیر کراون وێنەکانیان لە میدیا سعوودی و جیهانییەکان بڵاوکراونەتەوە ئاماژەیەکی ڕوونە کە ئەمانە دانیشتووی کام شوێن و کام ناوچەن.

لە کۆتایدا رایدەگەیەێنت کە پەیوەندی و هەماهەنگیییەکی توندو توڵ و پتەومان لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق و هەموو دەزگاکانی دیکەی حکومەتی فیدراڵ هەیە و هەر رێنمایەکیش لە دەستەی حەج و عومڕەی عیراقییەوە دەرچووبێت وەکوو خۆی جێ بەجێ کراوە بۆ بەرچاو روونی هەمووان کە ماوەی سێ ساڵە لەسەر یەک لە سعوودیە خەڵاتی باشترین شاندی حاجیانیان دراوە بە وڵاتی ئێراق و هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەو دەستکەوتە لە نێوان هەموو شاندی وڵاتانی جیهان

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە
١٥/٩/٢٠٢٥

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە