کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان چوارەم بردنەوەی لەسەریەكی لە لیگاوەن تۆماركرد

.

02:31 PM - 15/09/2025

دەچینە فەڕەنسا و لە درێژەی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی لیگاوەن ، یانەی پاریس سان جێرمانی پاڵەوانی چوار وەرزی رابردووی خولەكە لە یاریگای پارك دو پرێنس رووبەڕووی یانەی لانس بۆوە ، لە دەقیقەی ١٥ دا برادلی باركۆلا توانی گۆڵی پێشكەوتنی یانە پاریسیەكە تۆمار بكات و گێمی یەكەمی یارییەكەش هەر بەو تاكە گۆڵە كۆتایی پێهات ، لە سەرەتای گێمی دووەمدا یاریزانانی پی ئێس جی لەسەر ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و لە دەقیقەی ٥١ یشدا جارێكی تر برادلی باركۆلا تۆڕی گۆڵی لانسی هەژاند و گۆڵی دووەمی خۆی و دڵنیایی یانەكەی تۆمار كرد ، هەرچەندە دواتر ڕاهێنەری هەردوو یانە چەند گۆڕانكارییەكیان ئەنجامدا و یارییەكەش خێراییەكی زیاتری بە خۆوە بینی ، بەڵام تا كۆتایی هیچ لایەك نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی یەكتر بهەژێنن و یارییەكەش هەر بەو دوو گۆڵەی باركۆلا مایەوە ، بەو بردنەوەیەش یانەی پاریس سان جێرمان بە كۆكردنەوەی ١٢ خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولەكە مایەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە