.
10:39 PM - 09/09/2025
چاودێری بازرگانی دهۆك دەستی بەسەر شەش تۆن كەلوپەلی ماوەبەسەرچوودا گرت
لە چوارچیوەی كار و چالاكییەكانیدا، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی دهۆك هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینی لە بازاڕی دهۆك ئەنجامدا و دوای بەسەركردنەوەی ژمارەیەكی زۆر دووكان و بازاڕ، دەستیگرت بەسەر شەش تۆن خۆراك و كەلوپەلی ماوە بەسەرچوودا. لەوبارەیەوە لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی چاودێری بازرگانی دهۆك بە گەلی كوردستانی ڕاگەیاند: لە مانگی رابردوودا شەش تۆن كەلوپەل دەستیان بەسەردا گیراوە و 45 شوێنیش سزادراون بەهۆی سەرپێچی كردنەوە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە