.
05:22 PM - 09/09/2025
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە تاقیکردنەوەی فشار لە سنووری سلێمانی ئەنجامدەدەن و ئەگەری پچڕانی کارەبا هەیە.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، لە رۆژانی 10 و 11 ی ئەم مانگە تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە پارێزگای سلێمانی، ئەنجامدەدەین، کە ناوچەکانی ناوەوە و دەرەوەی پڕۆژەی ڕووناکی دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم تاقیکردنەوەیە رێککارێکی رۆتینیە کە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجامدەدرێت لەلایەن وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئامانج لێی دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایە لە ماوەی دوو رۆژی تاقیکردنەوە کە تیایدا هاووڵاتییان کارەبای بەردەوامییان دەبێت.
ئاشکراشیکرد، لە رۆژانی تاقیکردنەوەی فشاردا ئەگەری پچڕانی کارەبا هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە