.
06:14 PM - 09/09/2025
زنجیرەیەك تەقینەوە دەوحەی پایتەختی قەتەری هەژاند و ئیسرائیلیش بەرپرسارییەتی هێرشەكەی لە ئەستۆ گرت و ڕایگەیاند، ژمارەیەك سەركردەی حەماسی بە ئامانج گرتووە.
لەوبارەیەوە سوپای ئیسرائیل بەرپرسیاریەتی هێرشەكەی لە ئەستۆگرت و رایگەیاند، ئەو هێرشەی لە دژی سەركردەكانی بزووتنەوەی حەماسە.
لەلایەكی ترەوە لێپرسراوێكی باڵای بزووتنەوەی حەماس ئاشكرایكردووە، وەفدی دانوستانكاری بزووتنەوەكە لەمیانی كۆبوونەوەیەكدا لە دەوحە كراوەتە ئامانج، بەڵام هیچ لێپرسراوێكی حەماس لە بۆردومانەكەدا گیانی لەدەست نەداوە.
دەوڵەتی قەتەر ئیدانەی هێرشەكەی ئیسرائیلی كرد كە بارەگای نیشتەجێبوونی ژماریەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی حەماسی لە دەوحە كردە ئامانج و رایگەیاند، بێدەنگ نابن بەرامبەر رەفتارە بێباكانەكەی ئیسرائیل و بەردەوامی تێكدانی ئاسایشی ناوچەكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە