.
08:02 PM - 09/09/2025
وەزارتی دارایی هەرێمی كوردستان داوای لە سەرجەم وەزارەتەكان كردووە، دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانەیان ئامادە بكەن كە تەمەنیان گەیشتووەتە كاتی خانەنشین بوون. هاوكات وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە، هاوشێوەی فەرمانبەرانی ڕەسمی، سەدا 10 لە مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەستیش ببڕدرێت و پاشەكەوت بكرێت بۆ كاتی خەنەنشینی.
جێی ئاماژەیە، بڕیاری بڕینی سەدا 10 لە مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ خانەنشینی فەرمانبەرانی گرێبەستی نیگەران كردووە و لەوبارەیەوە مامۆستا گۆران جوبرائیل نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە گەلی كوردستانی ڕاگەیاند، بە گشتی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست 500 هەزار دینارە و گەر سەدا 10ی لێ ببڕدرێت، بار گرانیان لەسەر دروست دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە