.
07:48 PM - 09/09/2025
دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن، تانەیەکی راکان سەعید جبوری، دژی بڕیاری دوورخستنەوەی لە كاندیدبوون رەتکردەوە، هۆکارەکەشی بۆ سزادانی لە دۆسییەی گەندەڵیدا دەگەڕێنێتەوە.
بەگوێرەی بڕیارێکی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان هاتووە رۆژی 9ـی ئەیلولی 2025 دادگا لەسەر تانەیەکی پێشکەشکراو لەلایەن راکان سەعید جبوری، سەرۆکی هاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکوک کۆبووەتەوە، کەتێیدا داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کردووە، لە رۆژی 24ـی ئابی رابردوو دەرچووە سەبارەت بە دوورخستنەوەی لە هەڵبژاردن.
بەڵام دەستەکە داواکارییەکەی بەتەواوی رەتکردوەتەوە بەگوێرەی ماددەی ٣٤٠ لەیاسای سزادانی عیراقی، کە پەیوەندیدارە بە تاوانی گەندەڵی و کۆکردنەوەی سامان بە شێوەی نایاسایی و گەندەڵی دارایی.
ئەوەش لەكاتێكدایە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، لە بڵاوکراوەیەدا رایگەیاند، راکان جبوری سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکوک، لە کاندیدبوونی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق دوورخرایەوە و مافی بەشداریكردنی وەك كاندید لێسەندرایەوە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە