.
10:12 PM - 09/09/2025
وەزارەتی پەروەردە بڵاویكردەوە، ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەکەینەوە لەئیستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم ساڵی خوێندنی 2024-2025لە ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە.
دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە:
ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی دەکەینەوە لەئیستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە .
تێبینی۱ : کار لەسەر دواین ڤێرژنی ئەپدەیتکراوی ئەپڵیکەیشنەکە بکەن.
تێبینی۲:پەڵپ (اعتراچ) لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱۰ی۹ی۲۰۲٥ دەست پێدەکات تاکو ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۱٥ی۹ی۲۰۲٥ ، قوتابیان و خوێندکاران دڵنیادەکەین بەوردی کار لەسەر پەڵپەکان دەکەین.
تێبینی٣: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجام قوتابی دەتوانێت لە پاش کاتژمێر ١١ ی شەوەوە لە ڕێگەی ئەم لینکەوە فۆرمی وەڵام (سۆما)ی سەرجەم ئەو بابەتانەی تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام داوە ببینێت.
https://soma.azmwnakan.com
وەزارەتی پەروەردە
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان
۹ ی ۹ ی ٢٠٢٥
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە