کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆدەبێتەوە

.

10:47 AM - 09/09/2025

بڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەڕێوەبچێت، هەرچەندە راپۆرتی كۆبوونەوەكانی هەرێم و بەغدا لە كارنامەی  كۆبوونەوەكەدا نییە، بەڵام دەوترێت، ئەگەر هەیە ئەو بابەتە تاوتوێ بكرێت.

لەبارەی كۆبوونەوەكە هەڵۆ عەسكەری وەزیری ژینگەی عیراق رایگەیاند، بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیان بەدەست گەیشتووە، بەڵام بابەتی راپۆرتی لیژنەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تایبەت بە داهاتی نانەوتی و نەوتییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە بەرنامەی كاردا نییە.

وتیشی، پێدەچێت وەك كۆبوونەوەكانی پێشتر، لە دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكە یان لە پاشكۆی كۆبوونەوە، ئەو بابەتە تاوتوێ بكرێت.

پێشتر بڕیاربوو، راپۆرتی لیژنەی یاسایی سەبارەت بە بابەتی داهاتەكانی هەرێم و رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە