.
08:56 PM - 09/09/2025
بزووتنەوەی حەماس راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل لە هەوڵی کوشتنی سەرکردەکانی وەفدی دانوستانکاری بزوتنەوەکەدا شکستی هێناوە و سەرجەم ئەندامانی سەرکردایەتی بزوتنەوەکە رزگاریان بووە.
یەکەم هەڵوێستی بزووتنەوەی حەماس دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر لەراگەیەندراوێكدا دەڵێت، لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە، ئەندامانی وەفدی دانوستاندنکاری بزووتنەوەکە نەکوژراون، بەڵام لە هێرشەکەدا چەند کەسێک کوژراون کە ئاشکرای نەکردووە کێن.
بزووتنەوەكەش، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە بە "تاوان و پێشێلکاریی یاسا نێودەوڵەتییەکان" ناودەبات و دەشڵێت، دەرخەری ئەوەیە کە ئیسرائیل هیچ رێککەوتنێکی ناوێ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە