کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سلێمانی بێدارە، ناسرەوێ و ناخەوێ

.

02:22 PM - 05/09/2025

سلێمانی بێدارە، ناسرەوێ و ناخەوێ

رێبین عومەر 

درەنگانی شەو بەمەش واتە پیادەڕەو، گەشتێکی شەقامی "سالم"مانکرد، دیمەنێکی جوان پڕ لە کۆشک و کەسابەتی بچووکی کوڕو کچی شار، پڕە لەگەنجی مۆدێرن و گەشتیاری عەرەب و ناوەناوە کەسانی بیانیش، وادەرئەکەوێت کەئەم شارە نەخەوێت.
لە سەرەتایی نەوەتەکاندا سەهۆڵەکە ناوەندی گشت میهرەجانەکانی ساڵ بوو، لە بۆنەکان بە ئێستاشەوە کچ و کوڕ قۆڵ لە قۆڵ رەنگاڵەبوون و دەهاتن و دەچوون ؛ جوانییەکەی دیمەنێکە تەنها لەم شارە بینراوە.
 ئەم شەو جوانی وئارامی ئەم شارە وەک تابلۆیەک دەردەکەوێت، لە وڵاتان لە جێی وەها جەنجاڵدا هەنگاو هەنگاو پۆلیسێک بوونی هەیە کە چاودێرە، کەچی لێرە کەس بەکەس ناکەوێت.
گەلێک لێرە دەژی جوامێرو پڕلەشەهامەتن و ناخۆشی و جەوری ستەمکارانی زۆر دیوە موحتاج بووە بە ئازادی و سەربەستی رژێمی فاشی بەعس بەم شارەی دەوت مەدینە صعبه، ئێرە سلێمانییە ناوەندی جوانی و ژیان دۆستییە، خەڵک سەرباری گرفتی مادی و نەدانی موچە بەڵام هەر ئارەزووی خۆشگوزەرانی و ژیانێکی پڕ لە خۆشی و ئارام دەکەن.
 خودا وڵات گەشاوەبکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە