.
02:22 PM - 07/09/2025
بەشێك لە میدیا ئەمریكییەكان ئاشكرایانكردووە، كە كۆپیەكی راپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیان دەستكەوتووە كە تێیدا هاتووە، كۆماری ئیسلامی ئێران تا 13ی حوزەیرانی رابردوو 440 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراوی بەرێژەی لەسەدا60 هەبووە، كە ئەمەش زیادبوونێكە بەبڕی32 پۆینت 3 كیلۆگرام.
هاوكات ئاماژەیان بەوەشداوە، ئێران تا رۆژێك پێش هێرشەكانی ئیسرائیل توانای ئەوەی هەبووە لەرێگەی ئەو بڕە بەرهەمهێندراوەوە بۆمبی ئەتۆمی دروستبكات.
لە راپۆرتەكەدا ئەوەش ئاشكراكراوە، ئەو بڕە بەرهەم هێندراوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەپیتاندنی یۆرانیۆمیدا دەستی كەوتووە بەسە بۆ دروستكردنی یەك بۆمبی ئەتۆمی.
هەر لەو راپۆرتەدا ئاژانسەكە دانی بەوەدا ناوە، كە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران نەگەشتوونەتە رێككەوتن سەبارەت بەدەستپێكردنەوەی پشكنینی ئەو شوێنانەی كە لەمانگی حوزەیراندا بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسرائیل و ئەمریكاوە زیانیان بەركەوتووە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە