.
12:42 PM - 07/09/2025
سەرۆک کۆمار ئیمزای لەسەر فەرمانی دەستبەکاربونی سەفیرەکان کرد
سەرۆکایەتی کۆمار رایگەیاند :
سەرۆک کۆمار، د.عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ یەکشەممە، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، فەرمانی کۆماریی ژمارە (٤٣)ی دەرکرد بۆ دەستنیشانکردنی وەجبەی یەکەمی (٨٦) باڵیۆز، تا تەواوبوونی ڕێکارەکانی دەستبەکاربوونیان.
لە ئێستادا لەگەڵ دەسەڵاتە چاودێرییە پەیوەندیدارەکان پێداچوونەوە بە ڕێکارەکانی دامەزراندن بۆ وەجبەی دووەم دەکرێت، دواتر لەگەڵ تەواوبوونی ڕێکارەکانی دامەزراندن فەرمانێک بۆ دامەزراندنیان دەردەکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە