.
10:51 PM - 06/09/2025
لەسەر رێگەری كەربەلا-بەغدا پردێكی تەواونەكراو داڕما و لە ئەنجامی رووداوەكەش پێنج كەس برینداربوون.
لە بارەی رووداوەكە فەرمانگەی تەندروستی كەربەلا رایگەیاند، پردەكە لە قۆناغی بنیاتناندا بوو داروخاوە و بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتی برینداربوون و ژمارەیەك ئۆتۆمبێل بوون بە ژێر دار و تەختە و پارچە داڕماوەكانی پردەكە.
راشیگەیاند، بریندارەكان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست دەستبەجێ گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری وردیی تەندروستیدان.
ئەوەشی خستەڕوو، لێكۆڵینەوە لە هۆكاری روخانی پردەكە دەستیپێكردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە