کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرنامە و سیاسەتی یەکێتی بۆ ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زۆر روونە

.

06:55 PM - 22/10/2025

بەرنامە و سیاسەتی یەکێتی بۆ ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زۆر روونە و لە دوو وشەدا بریتییە لە بودجە و مووچەی گەرەنتیکراو. داواکاریی سەرەکیی خەڵکی کوردستانیش رێک هەمان شتە. بێزاربوون هەموو مانگێک لە چاوەڕوانی هات و نەهاتی مووچەدابن. خەڵک خزمەتگوزاری، هەلی کار، بووژانەوەی بازاڕ و شەفافییەتیان دەوێت، هەموو ئەمانەش بەبێ بودجەیەکی گەرەنتیکراو بەدی نایەت.
لە کۆیەی مام جەلال و شاری ناودارانی کوردەوە و لە کۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی ٤ی دێگەڵە و ١ی رۆژئاوای کۆیە و ٢ی رۆژهەڵاتی کۆیە روونم کردەوە گەرەنتیکردنی بودجە و مووچە نە بەو لایەنە دەکرێت کە بەردەوام پەیوەندیی هەرێم و بەغدا تێک دەدات و نە بەو لایەنە بچووکانەش دەکرێت کە کەس حیسابیان بۆ ناکات و بە درێژایی هەموو ئەو ساڵانەی رابردوو هیچ کاریگەرییەکیان نەبووە و تەنها ئامانجیان بووەتە لاوازکردنی پێگەی یەکێتی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە