.
02:04 PM - 22/10/2025
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هێزەكانیان سەركردەیەكی مەترسیداری داعشیان لە شاری تەبقە دەستگیر كردووە، كە سەرپەرشتی وەرگرتن و گەیاندنی چەك و كەرەستەی سەربازیی و دابەشكردنیان بووە بەسەر شانەكانی داعشدا.
هێزەكانی سوریای دیموكرات لە راگەیەندراوێكدا بڵاویانكردووەتەوە، تیمە سەربازییەكانیان بە پاڵپشتی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئۆپەراسیۆنێكی ورد و تۆكمەی ئەمنییان لە شاری تەبقە ئەنجامداوە، بە مەبەستی دەستگیركردنی سەركردەیەكی مەترسیدار لە تیرۆرستانی داعش. بەپێی راگەیەندراوەكە، ئۆپەراسیۆنەكە دوای چاودێریكردنی جموجۆڵ و چالاكییەكانی تیرۆرستەكە بووە، كە ناوی ئەحمەد عەبدولقادر بووە و خەڵكی شاری تەبقەیەش بووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، تیرۆریستەكە سەركردەیەكی مەترسیدار بووە و سەرپەرشتی وەرگرتن و گەیاندنی چەك و كەرەستەی سەربازیی و دابەشكردنی كردووە بەسەر شانە تیرۆریستییەكاندا، هەروەها كارێكی تری چاودێریكردنی خاڵە سەربازییەكانی هێزەكانیان بووە. بەپێی راگەیەندراوەكە، لەگەڵ دەستگیركردنی تیرۆرستەكەدا، هێزەكانیان دەستیان بەسەر بڕێك چەك و نارنجۆكییشدا گرتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە