.
09:41 AM - 23/10/2025
ئەمڕۆ پێنجشەممە شەقامی 40 مەتری فیدراڵی شاری کۆیە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شەقامی 40 مەتری فیدراڵی شاری کۆیە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەعات 10:00 بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.
پڕۆژەکە ماوەی 150 رۆژی بۆ دیاری کرابوو کە تەواوبکرێت، بەڵام لە ماوەی دوومانگدا سەرجەم کارەکانی تەواوکراوە.
شەقامی دووسایدی 40 مەتری کۆیە، رێگای هەولێر و تەقتەق، بە سلێمانی و دوکانەوە دەبەستێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە