کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەتەوەیەكگرتووەكان: ئەوەی لە غـــ.ەززە روودەدات لە فیلمەكانی هۆڵیود دەچێت

.

10:27 AM - 23/10/2025

سندوقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNFPA) هۆشدارییەکی توند دەدات لەوەی کاریگەرییەکانی بەدخۆراکی لەسەر ژنانی دووگیان و منداڵانی ساوا لە کەرتی غەززە، "بۆ چەندین نەوە بەردەوام دەبێت" و رەنگە "بۆ هەتاهەتایە کێشەی تەندروستی" بۆ ئەو منداڵانە دروست بکات کە ئێستا لەدایک دەبن.


ئەندرۆ سابرتۆن، نوێنەری سندوقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان، دوای گەڕانەوەی لە ئەرکێکدا لە غەززە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، قەبارەی ئەو وێرانکارییەی بینیویەتی لە فیلمێکی هۆلیوود دەچێت. ناوبراو ئاشکرای کرد کە لە هەر چوار کەسێک لە غەززە یەکێکیان تووشی برسێتی بووە، کە 11 هەزار و 500 ژنی دووگیانیش لەنێویاندایە.


بەهۆی بەدخۆراکییەوە،%70ی منداڵە تازە لەدایکبووەکان بە ناكامی و کێشی کەم لەدایک دەبن، لە کاتێکدا ئەم رێژەیە پێش 7ی ئۆکتۆبەری 2023 تەنها %20بوو.


 سابرتۆن رونیکردەوە، "هەموو دامەزراوەکانی تایبەت بە منداڵانی تازە لەدایکبوو لە نەخۆشخانەکانی کەرتەکە بە رێژەی %170ی توانای خۆیان کاردەکەن، ئەمەش وایکردووە چەندین منداڵ لە یەک ئامێری دایەن دابنرێن."


بە وتەی ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان، "بەدخۆراکی کێشەی گەورەترینە" و لەگەڵیدا کێشەی کەمیی دەرمان و وێرانبوونی ژێرخانی تەندروستی بوونی هەیە. لە ئێستادا سێیەکی حاڵەتەکانی دووگیانی لە کەرتەکە بە "مەترسیدار" هەژمار دەکرێن و رێژەی گیانلەدەستدانی دایکانیش "بەرزە". %94ی نەخۆشخانەکانی کەرتەکە زیانیان بەرکەوتووە یان وێران بوون و تەنها %15ی دامەزراوەکان خزمەتگوزاریی فریاگوزاریی منداڵبوون پێشکەش دەکەن.


 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە