.
02:31 PM - 23/10/2025
لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان باشتر خۆی ئامادەكردووە و پلان و بەرنامەی باشتری هەیە، تەئكیدیشی كردەوە، كە خەریكە پارتی دێتەسەر رای ئێمە، تاوەكو بەیەكەوە رووبەڕووی كێشەكان ببینەوە.
لەتیف نێروەیی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەشكرد، بەڵێنی خۆمان بردەسەر كە وتمان پارێزگارێكی كوردی یەكێتی لە كەركوك دادەنێین و كردمان، ئەندام و لایەنگرانی حزبەكانی دیكەش لەو شارە لە رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك رازیین و بەشێكیش لە عەرەب و توركمانەكان دەنگی پێدەدەنەوە.
وتیشی،خەڵكی كەركوك لەم ئیدارە نوێیە رازیین و شارەكە لەسەر ئاستی عیراق پاكترین شارە و لەدەستێكی ئەمین و خزمەتگوزاردا دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەهەوڵی خالید شوانی وەزیری دادی عێراق، توانرا یاسای گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵ لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تێبپەڕێندرێت.
ئەو باسی لە جووتیارانی كورد لە شەنگال كرد و رایگەیاند، ئێستا ناتوانن بچنەوە سەر ئاو و خاكی خۆیان لە گوندەكان، كەسیش بەرگرییان لێناكات.
لەبارەی كۆدەنگی لایەنە كوردستانییەكانیش لە بەغداد وتی، لەسەردەمی سەرۆك مام جەلالەوە تائێستا، سیاسەتێكی نەگۆڕمان هەیە، ئەویش گەڕانەوەیە بۆ دەستوور لە چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی. خەریكە پارتیش دێتەسەر رای ئێمە، تاوەكو بەیەكەوە رووبەڕووی كێشەكان ببینەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە