.
01:37 PM - 22/10/2025
بەمنزیكانە دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی دەستپێدەكات، كە نرخەكەی 104 هەزارە.
تەها جەمال، لێپرسراوی لیژنەی دابەشكردنی نەوت لە پارێزگای سلێمانی لەبەریوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی راگەیاند، بەمنزیكانە دابەشكردنی نەوت دەگاتە سەنتەری شاری سلێمانی بۆ هەر ماڵێك وەك ساڵانی رابردوو 200 لیتر دەبێت، نرخەكەشی بۆ هەر بەرملێك 104 هەزار دینار دەبێت.
وتیشی، ئەو نەوتەی تا ئێستا دابەش دەكرێت نەوتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێمە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە