کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی توركیا رەزامەندی پیشانداوە كۆبونەوەیەكی گەورە لە ئیمراڵی لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجام بدرێت

.

02:19 PM - 07/09/2025

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، پێنج پەرلەمانتاری لیژنەی هاوپشتی نیشتمانی و برایەتی و دیموكراسی كە لە ئەنجومەنی نیشتمانی گەورەی توركیا  پێكهێندراوە سەردانی ئیمراڵی دەكەن و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان كۆدەبنەوە.

هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، سەرۆكی پەرلەمانی توركیا بەزارەكی رەزامەندی پیشانداوە و بەوداواكارییە رازی بووە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا پێنج كەس دیاری بكرێت وسەردانەكە بۆ ئیمراڵی ئەنجام بدرێت.

پێشتر فەتی یەڵدز، جێگری سەرۆكی پارتی بزوتنەوەی  ناسیۆنالیستی  مەهەپە پێشنیاری  ئەوەی كردبوو  چەند ئەندامێكی لیژنەی هاوپشتی نیشتمانی و برایەتی و دیموكراسی كەلە ئەنجومەنی نیشتمانی گەورەی توركیا  پێكهێندراوە بۆ پرۆسەی چارەسەری  عەبدوڵا ئۆجەلان ببینن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە