.
01:29 PM - 07/09/2025
ڕۆڵی هاوپەیمانی پارتە سۆسیال دیموکراتەکان لە دوبارەنەبونەوەی جینۆساید
فەرمان حسێن دەروێش
وێنەگەورەکە:
سۆسیال دیموکرات، فەلسەفەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییە لەناو سۆسیالیزمدا، کە پشتیوانی لە دیموکراتی سیاسی و ئابووری دەکات.
ئەم رێبازە فەلسەفییە ئامڕازە بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی لە رێگەی حکومەت لە سەقامگیری ئابووری و ئاشتی کۆمەڵایەتی، ئەوەش بە ئامانجى پشتیوانی لە سیستمێکی دیموکراتی بۆ بونیادنانی دەوڵەتی خۆشگوزەرانیی، پشتگیری لە دووبارە دابەشکردنەوەی سامان و داهات، هەروەها جەخت لەسەر گرنگیی رێکخستنی ئابووری دەکاتەوە بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی و بەرەوپێشبردنی یەکسانی.
سەرۆک بافڵ تاڵەبانی:
• وەک ئەوەی لەناونیشانی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتوەکاندا هاتووە، کرداری ڕێگری لێکردن پێش کرداری سزادان دەکەوێت، ئەرکی سەرۆک بافڵ قورسەودەبێت لەڕێگەی ئەم هاوپەیمانێتیەوە سیاسەتێک پەیڕەوبکرێت کەدینامیکییەتی کارلێکردنەکانی کۆمەڵگە نەگاتە جینۆساید.
• یەکێک لەگرنگترین ئەرکی ئەوەیە لەڕێگای ئەم سەرۆکایەتیەوە کاربکات بۆئەوەی پارتەسۆسیالیستەکان بەیەکجاری بچنە وبەرەی دژە جینۆسایدو ئەم ئەرکە قورسە بەڵام کاری جددی دەوێت ودەبێت تیمێکی ئەکادیمی زانستی یاسایی پڕۆفیشناڵ بەکارنامەی گشتگیرئەم ئەرکە جێبەجێ بکەن.
• لەڕێگەی هاوپەیمانی پارتەسۆسیال دیموکراتەکان دەتوانێت کاربکات بۆ بۆڕێگریکردن لەئەنجامدانی جینۆساید، هۆکاربن بۆئاشتی و پێکەوەژیان، دژبە ڕەگەزپەرستی و هەڵاواردن لەسەر بنەمای ئایین یان نەتەوە بوەستنەوە لە ڕێگەی پێشخستنی لێبوردەیی و قبوڵکردن و لێکتێگەیشتن لە نێوان گروپە جیاوازەکاندا، ئەمەش دەبێتەهۆی ڕێگریکردن لەتوندوتیژی وئەنجامدانی جینۆساید.
بەگشتی پرەنسیپی پارتە سۆسیالیستەکان (لە ڕووی تیۆریەوە) باوەڕیان هەیە بە:
• دادپەروەری کۆمەڵایەتی.
• دژە کۆلۆنیالیزم.
• دژە فاشیزم و ڕەگەزپەرستی.
• مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ.
کەواتە ئەم پرەنسیپ وفکری وفەلسەفییانە دەبنە یارمەتی و داینەمۆی کارکردنی سەرۆک بافڵ و لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە ئەم پارتانە دەبێت لە پێشەنگی شەڕی دژی جینۆساید دا بن، بە تایبەت کاتێک کە توندوتیژی وململانێ ئاڕاستەی گرووپە چەوساوەکان، کەمینەکان، یان گەلانی کۆلۆنیالیزەکراو دەکرێت.
• دەتوانێت لەڕێگەی پۆستی سەرۆکی هاوپەیمانی پارتەسۆسیالیستییە عەرەبییەکان کاریگەی دیاری هەبێت لەسەر دونیای واقیع، چونکە دەتوانن لەڕێگەی فشاری سیاسی ومیدیایی ومەدەنییەوە ڕۆڵی واقعی خۆیان دەربخەن وهۆکاربن بۆڕێگری لەجینۆسایدو دووبارەبونەوەی.
• دروستکردنی هەڵمەتی هۆشیاری دژی جینۆساید، بە بەکارهێنانی میدیای حیزبی و پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان بەشێوەیەک بخرێتەوە خزمەتی مرۆڤ ویستی بەگشتی وکەیسەکانی جینۆسایدی گەلی کورد بەتایبەت.
• دەکرێت ڕۆڵیان لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکان بۆ ناساندنی کۆی کەیسەکانی جینۆسایدی گەلی کورد زیاتر بەرجەستەبکرێت وچیتر ئەم کەیسەی کوردو مرۆڤایەتی شەرم وخاوەخاوی لێنەکرێت.
• لەڕێگەی پێشخستنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە وتێکەڵ بونی کلتووری وفەرهەنگییەوە ئەم هاوپەیمانییە هەوڵ بدات بۆبونیادنانی کۆمەڵگەی فرە کولتووری و فرەچەشن، کەئەمەش لەدوور مەودای کۆمەڵگەی مرۆیی ئاشتی و هاودەنگی کۆمەڵایەتی بەرەوپێش دەبات و ئەگەری ململانێی توندوتیژ کەمدەکاتەوە.
پارتە سۆسیال دیموکراتەکان دەتوانن ڕۆڵیان هەبێت لە دوبارە نەبونەوەی جینۆساید، چۆن؟
١ـ داکۆکیکردن لە دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و هەڵوەشاندنەوەی ئەو سیستمانەی هۆکارن بۆهاندان وپەروەردەکردن وبەرهەمهێنانی هەستی ڕق و کینە.
۲ـ دەتوانرێت کاربکرێت بۆ گەیشتن بە ئاسایشی ئابووری و ئاسایشی کۆمەڵایەتی کەئەمەش کاریگەری خۆی دەبێت لەڕێگریکردن لەجینۆساید.
۳ـ کەمکردنەوەی بزوێنەری ململانێ، زیاترهاندان وپشتگیری کردن لەهەستی ئاشتی ومرۆڤ ویستی ومرۆڤ دۆستی، هەروەها پشتیوانی لەبنەماکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و هەوڵدان بۆجێبەجێکردنی یاساو بەدیهێنانی سەروەری یاسا بەئامانجی دڵنیابوون لەوەی هیچ گروپێک تووشی چەوساندنەوەو توندوتیژی و لەناوبردن نەبن، دیسان بەم هەوڵەدەتوانرێ ڕێگری بکرێت لە جینۆساید.
٤ـ ئەم هاوپەیمانێتیە دەتوانرێت بکرێتە مینبەرێک وسەکۆیەکی فراوان بۆ پێشخستنی دادپەروەری و یەکسانی، ئەم حیزبانە هەوڵی بنیاتنانی کۆمەڵگای دادپەروەرانە بدەن و ببنە هۆکار بۆ کەمکردنەوەی ئەو دابەشبوونە کۆمەڵایەتیەی زۆرجار دەبێتە هۆی توندوتیژی و جینۆساید.
٥ ـ پارتەسۆسیالیستەکان لەڕێگەی سیاسەتەکانیانەوە کە پشتگیری لە دەوڵەتی ئاسوودەژیانی دەکەن،
ئامانجیان دڵنیابوونە لەوەی کە هەموو هاووڵاتیان لە ئاستێکی گونجاوی ژیاندا بەهرەمەند بن،
کەواتە بەدڵنیاییەوە دتوانن ڕۆڵیان هەبێ لە گەیشتنی کۆمەڵگە بە ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئابووری، ئەمەش هۆکاری کاریگەر وبەهێزە بۆ کەمکردنەوەی جۆرەکانی توندوتیژی وڕێگریکردن لە جینۆساید.
٦ـ هاوپەیمانێتی پارتەسۆسیال دیموکراتەکانی ووڵاتانی عەرەبی دەتوانرێت بکرێتەئامڕازێک بۆ کەمکردنەوەی هەستی نادادپەروەری و پەراوێزخستن، کەلەبنەڕەتدا هەبوونی نادادی وپەراوێزخستنی گروپ وکەمایەتی ونەتەوەکانیتر دەبنە هۆکارو سووتەمەنی بۆتۆخکردنەوەی شێوازی ململانێ ولەناوبردن وتوندوتیژی وجینۆساید.
۷ ـ لەبنەڕەتدا پارتە سۆسیال دیموکراتەکان باوەڕیان وایەدەبێت گرنگی بدرێت بە سیستەم و دامەزراوە دیموکراتیەکان بۆئەوەی ببنە ئامڕازێکی شایستەی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و دەبنە هێزێکی کاریگەر بۆ ڕێگریکردن لە پێشێلکاری وتوندوتیژیە بەکۆمەڵەکان و پاراستنی کەمینەکان وگروپەکان لەڕێگەی فشارو بەرەنگاربوونەوەی ڕق وکینە.
٨ـ لەڕێگەی بەشداری سیاسی ئەم لایەنانە هانی بەشداری هاوڵاتیان دەدەن لە بڕیاردانی سیاسی و ئابووری، دڵنیابوون لەوەی دەنگی هەموو تاکێک دەبیسترێت و سنووردارکردنی دەسەڵاتە ڕەهاکان کەئەمەش ڕێگەدەگرێت لەئەنجامدانی تاوانەکانی جینۆساید.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە