.
11:23 AM - 06/09/2025
سبەینێ هاوكاری دارایی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
لەوبارەیەوە وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی سێی ئەیلولی 2025 هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی هەشت تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە كرا، لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی) دەستكراوە بە ئەنجامدانی رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییەكان.
بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەینێ رۆژی یەكشەممە حەوتی ئەیلولی 2025 دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە