.
08:01 PM - 07/09/2025
سەرباری قەیران و سیاسەتی سکهەڵگوشینی سلێمانی و دروستکردنی رەوت و گروپ و میلیشیای پۆپۆلیستی کە فاکتەرو بەربەستی سەر رێگەی ئاوەدانی ئەم شارەبوون؛ کەچی سلێمانی لەگەشەسەندنی خۆی نەوەستاوەو کاروانی ئاوەدانی شاری شاران بەردەوامەو رێگەکەی رۆشن دەردەکەوێت و لەدەستێکی ئەمیندایە .
هەوڵە بەردەوامەکانی بەرێز قوباد تاڵەبانی بە ئەندێشەی گۆڕانی جەوهەری گشتی جێگەی ستایشە، کارەکانی رابردووی سلێمانی کردۆتە ناوەندی کارو پیشەسازی و هەلی کاری گەورەو بچووک .
ئێستا سلێمانی خاوەن دیدەو خاوەن یەک سەری بڕیارە چیتر شاییەکەی بناویلە نییە، بەتایبەت کارکردن بۆ ئاوەدانی شار جەوهەری ئەندێشەی دەوڵەتدارییە کە بەسەر سیمای سلێمانییەوە دەردەکەوێت.
شۆڕشی کارو ئاوەدانی رۆژ دوای رۆژ لە بڵندیدایە.
هەر کەبەشار گوزەردەکەیت چ کەرتی گشتی و تایبەت بە پشت بەستن بە سیاسەتی حەکیمانی میری لەم دەڤەرەدا؛ گۆڕانی سەرو سیمای شار دەبینیت .
کاری باش جێگەی دەست خۆشییە، دروستکردنی پردو بەرزەپرد و شەقامی سەد مەتری و نۆژەنکردنەوەی رێگەوبان و بەردەوامی پرۆژەی سەوزکردن و گەشتیاری و دروستکردنی بەنداو دەیان پرۆژەی پیشەسازیتر دەرخەری ئایندەیەکی رووناکە کە دەشێ سلێمانی بکاتە ناوەندێکی گرنگی بازرگانی لە ناوچەکەدا .
رێبین عمر
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە