.
11:52 AM - 08/09/2025
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، ئەپی پسووڵەی خۆراک ڕاگیراوە و داواش لە هاووڵاتییان بۆ ئەو مەبەستە سەردانیان نەکەن تا ئەپەکە دەکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر، رایگەیاند،" ئاگاداری هاوڵاتییانی شاری هەولێر دەکەین لە رۆژی دووی ئەم مانگەوە ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنیی پسوڵەی خۆراک وەستاوە، رۆژانەش هاوڵاتییەکی زۆر بۆ ئەم مەبەستە سەردانمان دەکەن، داواتان لێدەکەین سەردانمان مەکەن".
دەشڵێت، هەرکاتێک مامەڵە ئاسایی بووەوە ئاگادارتان دەکەینەوە و چۆنیەتیی شێوازی کارپێکردنی بەرنامەکە دەخەینەڕوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە