.
12:03 PM - 08/09/2025
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگەیاند، راپۆرتی لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتووە ئەنجامدەرانی هێرشە درۆنییەكانمان دیاریكردووە.
قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگەیاند، ئەو لیژنەیەی لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عیراقەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکان پێکهێندرابوو، راپۆرتی خۆی پێشکەشکردووە و ئەو لایەنانەش دەستنیشانکراوە هێرشەکانیان ئەنجامداوە و پشتیوان بەخودا هێرشەکان دووبارە نابنەوە.
وتیشی، لیژنەکەیان سەردانی ئەو شوێنانەی کردووە، کە بە درۆن هێرشیان کراوەتەسەر و راپۆرتی خۆیان بە واژۆی سەرجەم ئەندامانی لیژنەکەوە پێشکەشکردووە .
ئەعرەجی راشیگەیاندووە، لە راپۆرتەکەدا ئەو لایەنانە دەستنیشانکراون، کە ئەنجامدەری هێرشەکان بوون و سنوور دانراوە و پشتیوان بەخودا هێرشەکان دووبارە نابنەوە.
ئەعرەجی ئامادەنەبوو ناوی لایەنە هێرشبەرەکان و شوێنی ئاڕاستەکردنی هێرشەکان کە لە خاکی عیراق یان دەرەوەی خاکی عیراقەوە بووە ئاشکرا بکات و رایگەیاند، هەموو زانیارییەکانیان لە راپۆرتەکەدا بەوردی باسکراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە