کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

335 كاندید لە هەڵبژاردنەکانی عیراق دوورخراونەتەوە

.

09:45 AM - 08/09/2025


دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری عیراق رایگەیاند، پرۆسەی وردبینیکردنی ناوی كاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقی تەواو کردووە و بەهۆی رێکارەکانیانەوە 335 كاندید لە رکابەری دوورخراونەتەوە.


حەسەن شوەیلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری، بە رۆژنامەی سەباحی راگەیادووە، بەپێی یاسا، دەستەکەیان وردبینی لە ناوی ئەو كاندیدانە دەکات، کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە بۆیان رەوانە دەکرێن، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی رێکارەکانی دەستەکە نایانگرێتەوە. شوەیلی جەختی لەوە کردەوە، کە 335 كاندید بەهۆی ئەو رێکارانەوە لە پرۆسەی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە.


وتیشی، 404 کەس بەهۆی لێکچوونی ناوەکانیان بانگێشتی دەستەکەمان کراون بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە داواکراو نین یان هیچ کێشەیەکی ئەمنییان نییە.


 هاوکات، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانیش ئاشکرای کرد، تا ئێستا 700 كاندید لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بێبەش کراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەواڵەکان

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە