کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەولێر جارێكی تر دەرچووانی بەشی پزیشكانی دەرەوەی وڵات دژی دانەمەزراندنیان كۆبوونەوە

.

09:25 PM - 07/09/2025

دەرچووانی بەشی پزیشكانی دەرەوەی وڵات جارێكی تر، دژی دانەمەزراندنیان لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی لە شاری هەولێر كۆبوونەوە و لەلایەن هێزێكی ئەمنیشەوە هێرشیان كرایەسەر.

نوێنەری ئەو بەشە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەوان لەسەرجەم پارێزگا و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ژمارەیان 53 پزیشكن و داوادەكەن حكومەتی هەرێم دایانبمەزرێنێت و كاتی دامەزراندنیشیان دیاری بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیری تەندروستی هەرێم سەرەڕای بەڵینەكانی بەڵام تائێستا هیچ هەنگاوێكی بەرەو چارەسەری كێشەكەیان نەناوە. هاوكات، لە كاتی دەربڕینی ناڕەزایەتییەكانیش لەلایەن هێزێكی ئەمنی لەنێو دیوانی وەزارەتی تەندروستی هێرشكرایە سەر ئەو پزیشكانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەواڵەکان

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە