.
01:03 PM - 05/09/2025
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، ئەگەری دووبارە روودانی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل هەیە و زۆرە.
سەعید خەتیب زادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی جەنگی 12 رۆژەی وڵاتەكەی لەگەڵ ئیسرائیل، ڕایگەیاند، لەڕێگەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانمانەوە هەوڵی زۆرماندا شەڕ هەڵنەگیرسێت و ناوچەكە لە شەڕ بپارێزین، بەڵام ئیسرائیل دەستپێشخەری كرد و ئێمەش وەڵاممان دایەوە، وتیشی، ئێستا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەكە دەكەین و هەموو ئەگەرەكان كراوەن، بەڵام هەوڵدەدەین ناوچەكە لە شەڕێكی بێ كۆتایی بپارێزین، وتیشی، ئەگەری دووبارە روودانی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل هەیە و زۆرە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە