کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیستی مووچەی مانگی 8 بە سیستمی پەیرۆڵ ئامادەكرا

.

11:51 AM - 05/09/2025

بەپێی زانیارییەکانی گەلی كوردستان، لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە سیستمی پەیرۆڵ ئامادەکراوە، هەفتەی داهاتوو لیستەکە رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکرێت.


هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری راگەیاند، هەزار و 189 یەکەی ژمێریاری لە هەرێمی کوردستان هەیە، مووچەی سەرجەمیان بە سیستمی پەیرۆڵ ئامادەکراوە و رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کراوە.


وتیشی، لیستی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پەسەند کراوە.


هەر بەپێی زانیارییەكان، هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکرێت.


ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی ئاب لە کاتێکدایە، 33 رۆژ بەسەر رادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی تەمموز تێدەپەڕێت و تاوەکو ئێستا وادەی خەرجکردنی مووچەی ئەو مانگە لەلایەن بەغدادەوە ناڕوونە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە