.
09:53 PM - 01/09/2025
سالار حاجی عەلی، چاودێر لە بواری کەشناسی ڕایگەیاند.
بەپێی سەرچاوەی رەسمی NASA کە زۆربەی زانیاریەکانی کەش و هەوا بڵاو دەکاتەوە
وا چاوەڕوان دەکرێت، لە ئێوارەی 7ی ئەیلوولی ساڵی 2025 مانگگیران ڕووبدات........
مانگگیران لە کیشوەرو زەریاکان ڕوودەدات
زۆر بینین: _ لە زۆربەی ئاسیا و ئوسترالیا و، دواتر ئەوروپا و ئەفریقا، زۆربەی زەریای هیندی،،، ئەو کیشوەرانەی کەمتر دەبینن ،، باکوری کۆتایی ڕۆژئاوای ئەمریکای باکور، بەشێکی کەمی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکای باشوور،
بەشیکی کەم لە زەریای هێمن و زەریای ئەتڵەسی،، هاوکات بەشێکی بچووکی جەمسەری باکور، بەشێکی زۆری جەمسەری باشور،
مانگگیرانی تەواو بەشێوەی سور تا قاوەیی دەبینرێت، هەروەها بەشێکی تر لە هەندێک وڵات بەشێوەی نیمچەیی بۆ بەشەکی دەبینرێت.
ناوەندی سێبەری ئەم مانگگیرانە، کە زۆرترین ماوە بەڕەنگی سور دەبینرێت، وەک سەروی باکوری زەریای هیندی و باشوری هیندستان دەبێت.
ئەو ناوچانەی کە سێبەری سووکتریان بەجێماوە (ڕۆژئاوا)ی ناوەندەکە، دوای هەڵهاتنی مانگ لە کاتی خۆرئاوابوون تووشی مانگگیران دەبن،
ئەو ناوچانەی کە سێبەری سووکتریان هەیە (ڕۆژهەڵات)ی ناوەندەکە تا مانگ ئاوابوون/خۆرهەڵاتن مانگگیرانەکە دەبینن ،
بینینی ڕاستەقینەی مانگگیران بەندە بە بارودۆخی کەشوهەوا و هێڵی بینین بۆ مانگ،
مانگگیران چۆن دەبێت، لە هەرێمی کوردستان
لە رۆژی 7ی ئەیلوول ساڵی 2025
مانگگیران لە جیهان و بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان ڕوودەدات .....
بەتایبەت، شاری سلێمانی ،، شاری هەڵەبجە ،، شاری کەرکوک ،، شاری هەولێر،، شاری دهۆک ........
لە هەولێر بە شێوەیەکی زۆر ڕوون بە ڕەنگی سور تا قاوەیی دەبینرێت،
لەکاتی دەست پێکردنی ئەم ڕووداوە سرووشتییە لە هەرێمی کوردستان
کاتی خۆر ئاوابوون بۆ شەو دەبینرێت
بەکاتی شاری هەولێر
لە سەعات 18:28:25s مانگ- دەچێتە نێو سێبەری نیمچەی بۆ بەشەکی (Penumbra)
بۆ ماوەی نزیکەی سەعاتێک لەسێبەری
(Penumbra )دەمێنێتەوە،
دواتر لە سەعات 19:27:09s - دەچێتە نێو سێبەری تەواو (Umbra)
لە سەعات 20:30:48s مانگگیرانی تەواو دەست پێ دەکات ،ڕەنگی سوور تا قاوەیی دەبینرێت
لە سەعات 21:11:47s دەچێتە ناوەڕاستی سێبەری (Umbra ) کە ناوەڕاستی مانگگیرانی ڕەنگ سور تا قاوەییە
لە سەعات 21:52:51 مانگگیرانی تەواو سوور تا قاوەیی کۆتایی دێت
دواتر لە سەعات 22:56:31sجارێکی تر بۆ دەرچوون دەچێتەوە نێو سێبەری (Penumbra) سەعاتێک زیاتر دەمێنێتەوە
ئەم ڕووداوە سرووشتی یە
تا سەعات 23:55:08s بەردەوام دەبێت، دواتر کۆتایی بەمانگگیران دێت ،
ماوەی گشتی مانگگیران لە هەموو جیهان 5 سەعات و 27 خولەکە
پێویستی بە هیچ ئامێرێکی دووربین نییە - بە چاوی ئاسایی دەبینرێت.
· شوێنی تاریک هەڵبژێرە (وەک دەرەوەی شار یان لادێکان) بۆ بینینی ڕەنگی سور تا قاوەیی
مانگگیرانی تەواو کاتێک ڕوودەدات کە زەوی دێتە نێوان خۆر و مانگ و سێبەرەکەی مانگ دادەپۆشێت،
ساڵانە چەند جارێک ڕوودەدات، هەر جارەو لە چەند کیشوەرێک دەرئەکەوێت ،
بەڵام دەرکەوتنی ئەمجارە جیاوازە، پێ دەچێت تا چەند ساڵی تر لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی سور دووبارە نەبێتەوە
بەڵام مانگگیرانی تر ڕوودەدات بەشێوەی نیمچەی و بەشەکی
تێبینی:_ مانگگیرانی داهاتوو هاوشێوەی سور لە (31ی مانگی12 ساڵی 2028) و
لەگەڵ مانگگیرانی( 20بۆ 21ی مانگی 12ی ساڵی 2029 ) ڕوودەدات
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە