.
09:25 AM - 01/09/2025
پرۆسەی نوێکردنەوە و بەئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک تاوەکو سەعات 12ی ئەمشەو بەردەوام دەبێت، دوای ئەو وادەیە رادەگیرێت و دەکرێت بە پارە.
وەزارەتی بازرگانیی عیراق، ڕۆژی دووشەممە 1ی ئەیلولی وەک دوا وادە دیاری کرد بۆ نوێ کردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی بەشەخۆراکی هاووڵاتییان، بۆیە هەر هاوڵاتیەک کە ماوە دەتوانێت ئەو دەرفەتە لەدەست نەدات و پسولەی خۆراکی نوێ بکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای ئەم بەروارەوە نوێکردنەوەکان تەنها لەڕێگەی ناوەندەکانی بەشەخۆراکەوە ئەنجام دەدرێت و پرۆسەکە دەکرێتە پارە و بڕی 10 بۆ 15 هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.
نزیکەی سێ مانگە پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عیراق دەستپێکردووە، کۆتا وادەش بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە ڕۆژی دووشەممەی داهاتووە کە دەکاتە 01-09-2025.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە