کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ دابەشكردنی مووچە وەزارەتی دارایی چاوەڕوانی پارەی تر لە بەغدا دەكات

.

10:32 AM - 01/09/2025


هەرچەندە دوێنێ‌  وەزارەتی دارایی عیراق بڕی 690 ملیار دیناری وەك مووچەی مانگی شەش رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم كرد، بەڵام بەهۆی نەناردنی كەمتر لە 300 ملیار دینارەكەی تری مووچە، وەزارەتی دارایی هەرێم تائێستا لیستی مووچەی بڵاونەكردووەتەوە و دەستی بە دابەشكردنی مووچە نەكردووە.

 لەو بارەیەوە سەرچاوەیەك بەگەلی كوردستانی راگەیاند، وەزارەتی دارایی هەرێم  بڕیاریداوە تا بەتەواوی بڕی پارەی پێویست بۆ مووچە لەلایەن عیراقەوە رەوانەی هەرێم نەكردێت كە بڕەكەی 960 ملیار دینارە، دەست بە دابەشكردنی مووچە نەكات، ئەمەش  لەكاتێكدایە حكومەتی عیراق بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی نۆی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی سەر بە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دابەش بكات.

رۆژی یەك شەممە حكومەتی عیراق بڕی 690 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد، هەرچەندە بڕیاربوو هەر دوێنێ‌ ئەو بڕەی ماوە رەوانەی هەرێم بكرێت بەڵام  پرۆسەكە بۆ ئەمڕۆ دواخرا .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە