.
08:11 PM - 01/09/2025
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ محەمەد ئەلحەسان، نوێنهرى تايبهتى سكرتێرى گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان له عێراق کۆبووەوە و پێکەوە لەبارەی دواین پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق گفتوگۆیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە(1/9/2025) بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکوەزیران باسی لە پێویستیی سەروەری یاسا و رێزگرتن لە دامەزراوەکان کرد و رایگەیاند ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لە سلێمانی روویدا لە درێژەی هەوڵەکانی چەسپاندنی سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا و پاراستنی ئارامی و ئاسایشدا بووە.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند وەکچۆن سلێمانی هەمیشە بە شاری ئازادی کاری سیاسی و ئازادی رادەربڕین لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا ناسراوە، لە ئێستا و لە داهاتووشدا هەر وەک شاری ئازادییەکان دەمێنێتەوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا رێگە بە دروستبوون و جموجوڵی میلیشیا و هێزی چەکدار لە دەرەوەی یاسا نادرێت.
سەبارەت بە دەستگیرکراوانی رووداوەکانی ئەم دوایە، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و وەک هەر تۆمەتبارێکی دیکە مافە یاساییەکانیان پارێزراو دەبێت.
.jpeg)
.jpeg)

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە