کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەشاری سلێمانی پڕۆسەی وەرگرتنی سكاڵا دژی تۆمەتبار عەجاج دەستیپێكرد

.

01:28 PM - 01/09/2025

 

لەشاری سلێمانی پڕۆسەی وەرگرتنی سكاڵا، دژی تۆمەتبار عەجاج ناسراو بە جەلادەكەی ئەنفال دەستیپێكرد.دوای ئەوەی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی، دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی/5ی دیاریكرد بۆ وەرگرتنی سكاڵای یاسایی كەسوكاری ئەنفالكراوان دژی تۆمەتبار (عەجاج ئەحمەد حەردان)، رۆژی 31 ی ئابی 2025 دەستكرا بەڕێكاری یاسایی وەرگرتنی وتەی سكاڵاكاران و ژمارەیەكشیان وتەیان وەرگیرا.

بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوودا پرۆسەكە بەردەوام بێت و دوای پتەواوكردنی رێكارەكانیش، وتە و سكاڵاكان ئاراستەی دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق بكرێت.

رۆژی 31ی تەمموزی 2025، نوسینگەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق، دەستگیركردنی تاوانبارێكی شاڵاوەكانی ئەنفال بە ناوی عەجاج ئەحمەد حەردان سەرپەرشتیاری زیندانی نوگرە سەلمانی راگەیاند، كە زوڵمی زۆری بەرامبەر كورد كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە