کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راوێژكارێكی سودانی: دوای ئەركی هاوپەیمانان سوپای عیراق دەتوانێت ئیدارەی خۆی بدات

.

06:14 PM - 01/09/2025

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، لەپاش كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانان و كشانەوەیان، هێزە چەكدارەكانی عیراق دەتوانن ئیدارەی خۆیان بدەن بەوپێیەی خاوەنی توانایەكی بەرزی شەڕكردنن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگییەكان.

حسێن عەلاوی، راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، پابەندن بە كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانان و گۆڕینی پەیوەندییان لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان بۆ پەیوەندییەكی هاوبەشی ئەمنی و دەگەڕێتەوە بۆ كاتی پێش كەوتنی موسڵ بۆ ژێر دەستی داعش، كە ئەوكات پەیوەندییەكانیان دیپلۆماسی و رێكخراو بووە لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

راشیگەیاندووە، بەپێی رێككەوتن، ئەركی هاوپەیمانان لەم مانگەدا كۆتایی پێدێت، لە هەرێمی كوردستانیش مانگی ئەیلولی 2026 كۆتاییدێت.

راوێژكارەكەی سودانی باسی لە ئامادەباشیی هێزە چەكدارەكانی عیراق كردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئاڵنگارییەك و دەشڵێت، لەكاتی شەڕی داعشدا هێزی هاوپەیمانان هاوكار بووە لە راهێنان و دابینكردنی چەك و ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری. ئەوەشی خستەڕوو، پلانێكی پێنج ساڵی پەسەند كراوە تاوەكو پەرەبدرێت بە بەرگریی ئاسمانی و لە یەكەم ساڵی پلانەكەشدا دەستكەوتی باش بەدەستهاتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە