کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پوتن لە دیداری شەنگهای: رۆژئاوا بەرپرسیاری کێشەی ئۆکرانیایە

.

08:16 PM - 01/09/2025

فلادیمێر پوتینی سەرۆکی روسیا لە بەشداریکردنی لە لوتکەی رێکخراوی هاریکاریی شانگهای رایگەیاند: تێگەیشتنەکانی لووتکەی ئەلاسکا رێگە بۆ ئاشتی لە ئۆکراین خۆش دەکەن.

 

  سەرۆکی روسیا، رۆژی دووشەممە لە میانی بەشداریکردنی لە لووتکەی رێکخراوی هاریکاریی شانگهای، بەرگری لە هێرشە سەربازییە بەرفراوانەکەی مۆسکۆ کرد بۆ سەر ئۆکراین کە زیاتر لە سێ ساڵە دەستیپێکردووە.

 

پوتن لە وتارێکدا لە لووتکەکە، کە لە شاری تیانجینی چین بەڕێوەچوو، وتی: "ئەم قەیرانە بەهۆی هێرشی روسیاوە بۆ سەر ئۆکراین دروست نەبووە، بەڵکو دەرەنجامی کودەتایەک بوو لە ئۆکراین کە لەلایەن رۆژئاواوە پشتیوانی کرا و هان درا".

 

هەروەها وتیشی: "هۆکاری دووەمی ئەم قەیرانە، هەوڵە بەردەوامەکانی رۆژئاوایە بۆ راکێشانی ئۆکراین بۆ ناو هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)".

 

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی "سپۆتنیک"ی روسی، سەرۆکی روسیا ئاماژەی بەوەشکرد: "بێگومان، بۆ ئەوەی چارەسەری قەیرانی ئۆکراین بەردەوام و درێژخایەن بێت، دەبێت هۆکارە ریشەییەکانی قەیرانەکە لەناو ببرێن، کە پێشتریش چەندین جار باسم کردوون، و هاوسەنگیی دادپەروەرانە لە بواری ئاسایشدا بگەڕێنرێتەوە".

 

وتارەکەی پۆتین لە کاتی لووتکەی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای لە شاری تیانجین لە باکووری چین هات، کە نزیکەی ٢٠ سەرکردەی ناوچەی ئۆراسیا تێیدا بەشدارن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە