کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە: هیچ بڕیارێك نیە بۆ دابەشكردنی فۆڕمی گرێبەست

.

01:24 PM - 01/09/2025


سەبارەت بەدەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن و  دابەشكردنی فۆڕمی گرێبەست سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكی تایبەتدا بە گەلی كوردستانی راگەیاند، تائێستا هیچ بڕیارێك نیە بۆ دابەشكردنی فۆڕمی نوێی گرێبەست و دامەزاراندنی مامۆستای نوێی گرێبەست.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئێستا پەروەردەكان سەرقاڵی ئەوەن كە چۆن خۆیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن ڕێكبخەنەوە و هێشتا زووە بۆ ئەوەی قسە لەسەر ئەو بابەتە بكرێت.

لای خۆیەوە محەمەد كەمال، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست تایبەت بەگەلی كوردستانی راگەیاند، تائێستا وەزارەتی پەروەردە هیچ بڕیارێكی نەداوە بۆ دامەزراندنی مامۆستای نوێی گرێبەست بەڵكو وەزارەت هەوڵدەدات بەپێی پێویستی  ئەو مامۆستا گرێبەستانەی پێشتر دابڕوان لە شوێنی ئەو مامۆستایانە دابنێت كە خانەنشین بوون یان بەهەر هۆكارێك بێت لە ناوەندەكانی خوێندن دابڕوان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە