کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەروردەی سلێمانی بۆ مامۆستایان: ئەگەر ناوت بۆ وەرگرتنی زەوی نەهاتۆتەوە، دەتوانیت پەڵپ بگریت

.

01:14 PM - 01/09/2025

پەروردەی سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە لەسەر ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی نەهاتۆتەوەو ڕایگەیاند: ئەگەر ناوت بۆ وەرگرتنی زەوی نەهاتۆتەوە، دەتوانیت پەڵپ بگریت.


لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: ئاگاداری سەرجەم بەشەكانی دیوان ئەكەین هەر مامۆستاو فەرمانبەرێك دەیەوێت پەڵپ (اعتراچ ) بگرێ لە دەرنەچونی ناوەكەی لە تیروپشكی ئەلەكترۆنی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئەوا دەبێت داواكاریەكی نوسراو بۆ لیژنەكەمان بنوسێت (وەك ئەو شێوازەی لەگەڵ ئەم ئاگادارییەدا بۆتان ڕەوانە دەكەین) تا ئێمەش سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لێ ئاگادار بكەینەوە.


ئەوەشی خستەڕوو: ئەو كەسانەی پەڵپ دەگرن دەبێت ئەم مەرجانەیان تێدابێت:

- ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەبێت بۆ وەرگرتنی زەوی

- كارتی زانیاریەكەی سەنتەری شاری سلێمانی بێت

- كۆی خاڵەكانی كەمتر نەبێت لە كەمترین خاڵی دەرچو لە تیرو پشكەكە بەجۆرێك زانیاری كەمترین خاڵی دەرچو لای ئێمە نیە و لای سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانیە بۆیە ئەو بەراوردكارییە بۆ سەرۆكایەتی شارەوانی بەجێدەهێڵرێت.


ئاماژەی بەوەشكردووە، دوامۆڵەت بۆ گەڕانەوی داواكارییەكان ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 4-9-2025.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە